
پەیامی کورد... پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتییانی ڕووسی بە ڕێژەی ٩٠٪ کەم کرایەوە
بەهۆی بەردەوامی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا، فینلاند کەمکردنەوەی پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتییانی ڕووسیا بە ڕێژەی سەددا ٩٠، ڕاگەیاند.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئەمریکی، وەزیری دەرەوەی فینلاند، پێکا هاڤیستۆ ئەوەی ئاشکرا کردووە کە وڵاتەکەی لە مانگی ئەیلوولەوە تەنیا سەددا ٩٠ی داواکاری گەشتیارانی ڕووسیای بۆ وەرگرتنی ڤیزای فینلاند پەسەند دەکات و لەم بارەیەشەوە وەزارەتی دەرەوە گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دەکات.
لەڕێی ئەم بڕیارەشەوە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆی نزیکەی هەزار داواکاری ڕۆژانەی هاووڵاتییانی ڕووسیا بۆ وەرگرتنی ڤیزا، تەنیا ١٠٠ داواکارییان پەسەند بکرێن.
واش پێشبینی دەکرێت کە ڕۆژنامەنووسان، لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی لە پێدانی ڤیزادا ئاسانکارییان بۆ بکرێت.
کۆماری چیک، لیتوانیا، ئەستۆنیا، لێتۆنیا و پۆڵەندا بۆ زیادکردنی فشارەکان لەسەر ڕووسیا، پێدانی ڤیزایان بە هاووڵاتییانی ڕووسیا ڕاگرتووە، بەڵام ئەڵمانیا گرتنەبەری وەها ڕێوشوێنێک، ڕەت دەکاتەوە.
لەو بارەیەشەوە دوێنێ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵز لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە "ئەم جەنگە، جەنگی گەلی ڕووسیا نییە، بەڵکوو جەنگی پوتین-ە".