image


پەیامی کورد... دەیلی مەیڵ: پۆتین هۆشدارییەکی مەترسیداری داوەتە خۆرئاوا

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ ئاشکرای کرد، ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا هۆشدارییەکی مەترسیداری داوەتە خۆرئاوا بەوەی، چەکی زۆر پێشکەوتوو پێشکەشی هاوپەیمانەکانی وەک ئێران و کۆریای باکوور دەکات.

ڕۆژنامە بەریتانییەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە داوە، پۆتین هۆشدارییەکی مەترسیداری داوە بە وڵاتانی خۆرئاوا، ئەوەش لە وتەیەکدا کە ڕۆژی ١٥ی مانگ لە کاتی کردنەوەی پێشانگایەکی سوپای وڵاتەکەی پێشکەشی کرد.

ئەوەش هاتووە، لە وتارەکەیدا پۆتین ئاماژەی بەوە داوە کە ئامادەیە چەکی زۆر پێشکەوتوو نوێ بداتە وڵاتە هاوپەیمانەکانی وەک ئێران و کۆریای باکوور.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، نوێنەری زیاتر لە ٧٠ وڵات لە پێشانگاکەدا ئامادەبوون و زۆرینەیان خواستی ئەوەیان هەبووە چەکی ڕوسی بکڕن کە زۆر لە چەکی ڕکابەرەکانی لە جیهاندا پێشکەوتووترن و ئەگەر چەندین دەیە نەبێت چەندین ساڵ لە پێشن.

دەیلی مەیڵ هێمای بۆ ئەوەش کردووە، لەنێو هاوپەیمانەکانی ڕووسیادا وڵاتانی ڤەنزوێلا و کوبا هەن کە لەسەر کەنارەکانی ئەمریکان و تەنیا ٩٠ میل لە شاری میامییەوە دوورن، پێدانی چەک بەو وڵاتانە لەلایەن ڕووسیاوە بەتەواوەتی ئیستفزاز کردنی خۆرئاوایە.