
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوای ئامادەکاری هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ هێرش کردنیان بۆ سەر جووتیاران و خەڵکی بەشخوراو و ناڕازی ئێسفەهان و ڕاوەدوونانیان بۆ سەرکوتکردنیان بە پێچەوانەوە ئەو چەکدارانەی ئێران کە ویستیان هێرش بکەنە سەر خۆپێشاندەرە ئیسفەهانییەکان، خۆیان هەڵاتن و بەریان نەگرت بەرامبەر بەردى خۆپێشاندەران
ڕاپەین و مانگرتن و خۆپێشاندانى سەرتاسەری خەڵکی ئیسفەهان بەردەوامە و لە ناوچەکانى دیکەوە خەڵکى ناڕازى دێنە ناو خۆپێشاندەرانەوە.
هەروەها بە پێی ئەم هەواڵە دووکان و مارکێتەکانى نزیک لە خۆپێشاندەران بە زۆر لە لایەن هێزەکانی چەکداری ئێرانەوە داخراون تا ئاو و خواردن و کەلوپەل نەدەنە خۆپێشاندەران.
هەر بۆیە خۆپێشاندەران ناچارن بۆ دەستکەوتنى ئاوى خواردنەوە و دەم وچاوشووشتنیان بەرامبەر گازى فرمێسک ڕێژ شوێنەکانیان جێ بهێڵن بەمەش سوپا و ئیتلاعات دەیهەوێت بڵاوەیان پێ بکات.