
پەیامی کورد ... ئیسرائیل لە نەمایش و مانۆڕێکی شاراوە و نهێنی بێ وێنەدا پڕۆژەی چۆنیەتی هێرش کردنی بۆ سەر ئێران تاقیکردەوە .
بە پێی زانیارییەکان لە سەرچاوەگەلی هەواڵی " العربیە " هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو مانۆڕ و نەمایشێکی شاراوە و نهێنی و بێ وێنەی ئەنجام داوە کە هاوشێوەسازی چۆنیەتی هێرش کردنی ئاسمانی ئەو ووڵاتە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بووە .
بە پێی ڕاپۆرتی العربیە " فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لەم مانۆڕ و نەمایشەدا هەمان مەودای جۆگرافیایی تاران تاکوو تەلئەڤیڤ یان بڕیوە .
ئیسرائیل لەم مانۆڕە سەربازییەدا لە فڕۆکەگەلی جۆری " ئێف ١٦ ، ١٥ ، ٣٥ ، و دوو فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگر " کەڵکی وەرگرتووە .
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامیکی تویتەریدا نووسیبووی کە بەرپرسیاری سەرەکی و فەرمی ئەو و ووڵاتەکەی لە قۆناغی پێشڕوویان زەرەر و زیان گەیاندنی جیددی بە ڕژیمی ئێران و گرووپگەلی سەر بە تاران لە زۆربەی ناوچە جیاوازەکانی جیهان ە .
لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕیکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی ئێران لە حاڵی ئامادەباشی و ئامادەکاریە بۆ قۆناغی دوای ئەگەری شکست هێنانی لە ووتووێژەکانی ڤییەننا و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکەکەی خۆیەتی .