
پەیامی کورد ... جێگرەکەی قاسم سلێمانی " ئیسماعیل قائانی " جارێکی دیکە بەپەلە دەگاتە عێراق
سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق ڕایانگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران سەردانی نەجەف ی کردووە . لەم سەردانەدا سەرەتا سەردانی زیارەتی مەرقەدی عەلی ئیمامی یەکەمی شیعەکانی کردووە و دواتر چووەتە سەردانی گۆڕی ئەبوو مەهدی مۆهەندیس هەروەها ، میدیاكان ئاشكرایانكردووە، بڕیاره ئه‌مڕۆ قائانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان دوایین پێشهاته‌كان تاوتوێ بكات.
هه‌ر به‌پێی زانیاریی میدیاكان، قائانى له‌لایه‌ك هه‌وڵی نزیككردنه‌وه‌ى سه‌ركرده شیعه‌كان ده‌دات، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه پێكهێنانى حكوومه‌ت و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو له‌گه‌ڵ چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی تاوتوێ ده‌كات.
قائانی لە نەجەف سەردانی مەزاری موحەمەد سادق سەدر، باوكی موقتەدا سەدری كردووە، بەڵام دیار نییە سەردانی خودی موقتەدا سەدری كردبێت، یان نا، بەو پێیەی قائانی لە نەجەف بووە و بارەگای سەرەكی ڕێبەرەكەی ڕەوتی سەدریش هەر لە نەجەفە.