
پۆرتاڵی کەنەدی لیستەیەکی لە ووڵاتانی خاوەن بەهێزترین هێزی ئاسمانی لە سەر گۆی زەوی ئامادە کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک پلەی یەکەم هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە دەستی هێناوە کە بە زیاتر لە سێ هەزار فڕۆکە بە تەکنۆڵۆژیاگەل و جۆرەها شێوەی جیاوازەوە چەکدار کراوە .
هەروەها کە نووسەری مەقالەکە ئاماژەی پێدەکات ، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنی بەهێزترین و پێشکەوتووترین فڕۆکەگەلی شەڕکەر لە جیهانە . پلەی دووهەمی ئەم لیستەیە درا بە هێزەکانی بۆشائیگەری ڕووسیا بە ١٩٠٠ فڕۆکە وە ئەم پلەیەی بە خۆی تەرخان کرد .
جێگای ئاماژەدانە کە مۆسکۆ لە ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ توانیویەتی پێشکەوتنێکی بەرچاو لەم بوارەدا بەدی بهێنێت ، هێزەکانی بۆشائیگەری بە فرۆکەگەلێکی شەڕکەر وەکوو سۆخۆ-٣٥ ، سۆخۆ-٣٤ ەوە بەستراوەتەوە . هەروەها پڕۆژەی نەوەی نوێی بۆمب هاوێژ- مووشەک هەڵگری ستراتژیکی " پاک دا " ی خستووەتە بەر دەستی بەرفراوانکردن و پەرەپێدانەوە .
پلەی سێهەم یش هێزی ئاسمانی چین توانیویەتی بەدەستی بهێنێت کە بە هاوکاری یەکیتی جەماهیری شەورەوی لە ساڵی ١٩٤٩ تەشکیل کرا . ڕووسەکان فڕۆکەوان گەلی ئەرتەشی ئازادی بەخشی خەڵق یان ڕاهێنان پێکرد .
لە دەیەکانی ١٩٨٠ ، هێزی ئاسمانی ئەم ووڵاتە کێشەگەلێکی لە بواری تەکنۆلۆژیاوە ئەزموون کرد بەڵام لە ئێستادا لە سێبەری چاکسازیگەلی قووڵ ، کارئامەتر و لێهاتووتر بووە .
لەم لیستەیەدا گرینگترین فڕۆکەگەلی نیزامی و سەربازی جیهان بریتی لە هێزەکانی ئاسمانی هێند ، میسڕ ، پاکستان ، تورکیا و کۆریای باشوورە .
ئاڵمانیا ش بە کەشتی فرۆکەهەلگری خۆی زیاتر لە ٤٠٠ فڕۆکە لە پلەی دەیەمی ئەم لیستەیەدایە .