
پەیامی کورد … عێراق رێكارهکان به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن توندتر دەکات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، رێكاری ته‌ندروستی زۆرتر ده‌گرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن و له‌سه‌ر كوتانی هاوڵاتیانی عێراقیش به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه وه‌ك تاكه چاره‌سه‌ر له ئێستادا ده‌یبینن.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 28 ی تشرینی دوههیمی 2021 ریاز عه‌بدول ئه‌میر حه‌له‌فی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تەندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "وزارهتهكهمان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه رێكاری ته‌ندروستی خێرا ده‌گرێته‌به‌ر و ته‌نها چاره‌سه‌ریش له ئێستادا بریتیه له كوتانی هاوڵاتیانمان بۆ ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا".
باسی له‌وه‌ش كردووه، " له‌م كاته‌دا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان رێگری له گه‌شتیاران ده‌كه‌ن كه بچنه ناو وڵاته‌كانیان، چونکە ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆرخێرا لێده‌كرێت".
بەرپرسەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ته‌واوی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانمان گرتوهتهبەر له پێناو ئه‌وه‌ی رێبگرین له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه بەتایبەت کە لەم کاتەدا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بڵاو ده‌بێته‌وه.
دوای ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسێكی نوێی په‌ره‌سه‌ندو له خێزانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌شێكی وڵاتانی ئه‌فریقای باشور، وڵاتانی جیهان رێكاری ته‌ندروستی سه‌ره‌تاییان گرتوه‌ته به‌ر، به‌ڵام پاش گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ به‌شێكی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئیسرائیل، ئوسترالیا و زۆربه‌ی وڵاتان رێكاری ته‌ندروستی جددیان له وڵاته‌كانیان راگه‌یاندوه بۆ رێگریكردن له گه‌شتیاران.