image

لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بە رێککەوتن لەگەڵ سوریا و روسیا، سوپای رژێمەکەی بەشار ئەسەد ناوچەکانیان کۆنتڕۆڵکردەوە.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی سوریا بە شێوەیەکی راستەوخۆ دیمەنی بەشێک لە کشانەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی بەپاس و ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر گواستەوە، کە لەگەڵ خێزانەکانیان غوتەی رۆژهەڵات بەجێدەهێڵن.
کۆنتڕۆڵکردنی غوتە، دوای ڕێکەوتنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دێت لەگەڵ سوریا و روسیا، بە ڕادەستکردنی ناوچەکانی غوتە لە بەرامبەر دەرچوونی چەکداران و خێزانەکانیان و هاووڵاتیان بەسەلامەتی.
لە (١٨)ی مانگی رابردوو، هێرشی سوپای سوریا بۆ سەر غوتەی ڕۆژهەڵات دەستیپێکرد، کە بەپێی ئەو ئامارانەی رێکخراوە مرۆییەکان بڵاویانکردووەتەوە، زیاتر لە هەزارو (٦٠٠)  کەس لەو هێرش و رووبەڕووبوونەوەنەدا گیانیان لەدەستداوە.