image


پەیامی کورد... زێلێنسکی: هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی خاکەکەمان بە خێرایی ئازاد بکەین

سەرۆکی ئۆکراینا سەبارەت بە لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ڕایدەگەیەنێت "کەس ئەمڕۆ ناتوانێت پێشبینی ئەوە بکات کە ئەم شەڕە تا چەند بەردەوام دەبێت."

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە وتارێکی ڕۆژانەیدا سەبارەت بە لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ڕایگەیاند کەس ئەمڕۆ ناتوانێت پێشبینی ئەوە بکات کە ئەم شەڕە تا چەند بەردەوام دەبێت بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی خاکەکەمان بە خێرایی ئازاد بکەین، ئەمە لە کارە پێشینەکانی ئێمەیە، هەروەها کار بۆ ئەوە بکەین جەنگەکە کورتتر بێتەوە."

ئاماژەی بەوەش کرد "بەداخەوە بە تەنیا بەند نییە بە گەلەکەمانەوە، کە لە ئێستادا زۆرترین کار دەکەن، ئەمە پەیوەستە بە هاوبەشەکانمانەوە، بە وڵاتانی ئەورووپا، بە هەموو وڵاتانی جیهانی ئازادەوە.

ئەگەری فراوانبوونی ناتۆ، لە دوای ململانێی ئۆکراینا، دەبێتە جێگەی سەرنجی گفتوگۆکانی ڕۆژی شەممە، لە کاتێکدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرەو بەرلین بەڕێ دەکەوێت بۆ کۆبوونەوەیەکی نافەرمی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ.