image

پەیامی کورد     ...   کەتیبەکانی " سیدالشهداء "  هەڕەشەی مەترسیدار لە نەکشانەوە هێزەکانی ئەمریکا دوای سەری ساڵ دەکەن

کەتیبەکانی " سیدالشهداء " : خۆمان بۆ شەڕێکی گەورە لەگەڵ ئەمریکا ئامادە دەکەین

فەرماندەی کەتیبەکانی " سیدالشهداء " بە جەختکردنەوە لەسەر قسەکانی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا وتوویەتی، دوای ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی زایینی، خۆیان بۆ شەڕێکی گەورە ئامادە دەکەن.

"ئەبوو ئالا وەلائی" فەرماندەی کەتیبەکانی " سیدالشهداء " کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن لە تویتێکدا نووسیویەتی: "بۆ ڕێزگرتن لە مەسیحییەکان ئاهەنگەکانی سەری ساڵی زایینی ڕەچاو دەکەین و ئەگەر ئەمریکا مل بۆ کشانەوە لە عێراق نەدا، ئەوا خۆمان بۆ شەڕێکی گەورە ئامادە دەکەین".

کەتیبەکانی " سیدالشهداء " گرووپێکی چەکداری شیعەیە و لە ساڵی ٢٠١٣ی زایینییەوە لە کەتائیبی حیزبۆڵڵا جیا بووەتەوە. گرووپەکە لە عێراق، سووریا ، لوبنان و یەمەن چالاکی هەیە و ڕاستەوخۆ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت.

 کەتیبەکانی " سیدالشهداء " پاڵپشتی مانەوەی "بەشار ئەسەد" دەکات و ساڵی ٢٠١٤ی زایینی هەڕەشەی لە عەرەبستان کرد و ڕایگەیاند: "هەر شتێک سەعوودی بێت ئامانجی ئێمەیە لە داهاتوودا و سەعوودییە وێران دەکەین".

هەروەها ئەم گرووپە خراوەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.