image

پەیامی کورد     ...    پاکستان بە سەرکەوتوویی مووشەکی بالێستیکی تاقیکردەوە .

ئەرتەشی پاکستان دوێنێ ٢٥ی نحڤەمبەری ٢٠٢١ سیستەمێکی مووشەکی بالێستیکی زەوین بە زەوین بەناوبانگ بە " شاهین یەک - A"  تاقیکردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی فەرمی پاکستان ، ئەرتەشی پاکستان دوێنێ ٢٥ی نۆڤەمبەر سیستەمێکی مووشەکی بالێستیکی زەوین بە زەوینی بە ناو بانگ بە " شاهین یەک - A"   تاقیکردەوە .

پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی پاکستان سیستەمێکی مووشەکی بالێستیکی زەوین بە زەوین هەواڵ دەدات . ئەم مووشەکە لە جۆری " شاهین یەک - A"   ناسێندراوە . ئەرتەشی پاکستان لەمبارەیەوە ڕوونکردنەوەیەکی زیاتری دەربارەی مووشەکی ناوبراو و ئەوەی کە ئایا ئەم مووشەکە توانامەندی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەیە یا خود نا ؟ ی نەخستووەتە ڕوو . لە سریاڵی مووشەکگەلی " شاهین یەک - A"   لە پاکستان لە ژێر ناوی مووشەکی بالێستیکی هیدایەت کراو و جۆری خۆجەیی مووشەک گەلی سووپەر سۆنیک " سەرووی دەنگ " بە بۆدی کەرت مەودا و مامناوەند ناوی لێبراوە .

پاکستان کە هێند وەکوو هەڕەشەیەکی بەهێز و هەمیشەیی بۆ ئەمنییەتی خۆی دەزانێت هەوڵ دەدات پێ بە پێی ئەم دراوسێیە ڕۆژهەڵاتییەکەی توانمەندی سەربازی و نیزامی خۆی بەهێز دەکات و بە پێی ڕاپۆرتی دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەکانی نێودەوڵەتی تەنانەت لە هەندێک لە بوارەکاندا لەوانەش لە بواری درووستکردنی چەکگەلی ئەتۆمی و مووشەکگەلی پێشکەوتوو ، هەوڵی داوە لە هێند بە پێش کەوێت . پاکستان لە بواری بەرهەم هێنانی مووشەکگەلی بالێستیک بە توانمەندی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی  بە سەرکەوتنگەلێکی زۆر گەیشتووە .

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا بە دەربڕینی نیگەرانی خۆی دەربارەی ئەوەی کە بەرنامەگەلی نائەمنییەتی ئەتۆمی و بالێستیکی پاکستان ناو دەبردرێت چەندین کۆمپانیای چینی بە تاوانی بەشداریکردن لە پەرەپێدانی بەرنامەگەلی ئەتۆمی و مووشەکگەلی بالێستیکی پاکستان لە لیستەی ڕەشی خۆیدا دانا .