image


پەیامی کورد... ئیسرائیل کوشتنی فەرماندەکەی سوپای پاسدارانی لە تاران بە ئەستۆ گرتووە

بەرپرسانی پلە بەرزی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا زانیارییان بە ئەمریکا داوە کە، حەسەن سەیاد خودایی سەرهەنگی سوپای ڕژێمی ئێرانیان لە تاران کوشتووە.

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی، نیویۆرک تایمز، لە زاری بەرپرسێکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند کە، بەرپرسانی پلە بەرزی ئیسرائیلی بە بەرپرسانی ئەمریکاییان ڕاگەیاندووە کە، هێزەکانی ئیسرائیلی حەسەن سەیاد خودایی، فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە ناو شاری تاران‌دا کوشتووە و ئامانج لە کوشتنی ئەو پاسدارە هۆشداریەک بوو بۆ ڕژێمی ئێران کە کردەوە نهێنییەکانی گرووپی سوپای قودس لە دەرەوەی ئێران ڕابگرێت.

بەرپرسانی زانیاریی و سەربازیی ئیسرائیلی وتیان: پلانی کوشتنی حەسەن سەیاد خودایی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ڕابردوو کە لەو کاتەدا هێزەکانی ئیسرائیلی کەسێکی خەڵکی «ورمێ» یان بە ناوی «مەنسوور ڕەسووڵی» کە یەکێک لە ئەندامانی باندی قاچاخی مادە هۆشبەرەکانی ئەو ناوچەیە بوو و سوپای پاسداران ئەو کەسەی بۆ کردەوەی تێرۆریستی لە دەرەوەی ئێران بەکار دەهێنا ڕفاندبوویان لەبەر ئەوەی لە بارەی کردەوەکانی هێزی ٨٤٠ سوپای قودسی پاسداران کە سەیاد خودایی فەرماندەیی دەکرد زانیارییان پێ بدا و کاری هێزی ٨٤٠ی سوپای قودسی پاسداران کەسایەتی سیاسی و دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.