image

 

پەیامی کورد … ئیسرائیل: ڕێگا نادەین ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی ڕابگات

 

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەوان رێگەنادەن کە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات و هەموو کارێک دەکەن بۆ ڕێگریکردن لێی.

 

دوای ئەوەی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بە ڕێژەی ٪٦٠  ئاشكراکرد، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ” دەبێت ئێران و جیهان تێبگەن كە ئێمە ڕێگە نادەین ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات و هەركارێك پێویست بێت بۆ ڕێگری لە دەست ڕاگەشتنی ئێران بە چەكی  ئەتۆمی دەیكەین”.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل مەترسی هەوڵەکەی ئێرانی خستووەتە ڕوو بۆ تێکدانی ئەمنیەتی ناوچەکە و بەڵێنیش دەدات کە ئێران ڕابگرێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.

 

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ١٦ی نیسان، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەستیکردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی ٪٦٠ و پیرۆزبایی لە ئێرانییەکانیش کرد بۆ ئەو هەنگاوەی حکومەتی وڵاتەکەی.