image


پەیامی کورد … ئیسرائیل هەڕەشە سەربازییەکانى دژ بە ئێران زیاتر دەکات

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی شەرقولئەوسەت بڵاوى کردەوە، ئیسرائیل لەبەرامبەر ئەگەرى شکانى گفتوگۆکان لەمەڕ ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ئێران، هەڕەشە سەربازییەکانى خۆى وەک هێرشى سەربازى بۆ سەر کۆمارى ئیسلامى، زیاد کردووە.

سەرلەشکر ئەمیر برام، فەرماندەى تیپى باکوور لە سوپاى ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە تەل ئەبیب بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر جۆرە ژێرخانێکى تیرۆریستى ئامادەیە.

سەرلەشکر ئەمیکام نۆرکین، فەرماندەى هێزى ئاسمانى ئیسرائیلیش گوتى: هێزەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر جۆرە هەڕەشەیەکى مووشەکى کۆمارى ئیسلامى بۆ سەر شارەکانى ئیسرائیل ئامادەیە.

تال لو ڕام، سەرنووسەرى سەربازى ڕۆژنامەى مەعاریۆش ئاشکراى کرد: ئیسرائیل بەسەرەنجدانى زیاترى سەر هێزى ئاسمانى بۆ ئەگەرى هێرشى کۆمارى ئیسلامى، خۆى ئامادە دەکات و سوپا بە خێراییەکى چاوەڕواننەکراو خەریکى بەهێزکردنى خۆیەتى بۆ ئۆپەراسیۆنە وێرانکەرەکانى سەر ئامانجەکانى کۆمارى ئیسلامى.