image

پەیامی کورد     ...    سوپای ئیسرائیل بە هەموو هێزەوە ئامادەکاری بۆ شەڕێکی بەرفراوانی جەرگ بڕ لەگەڵ ئێران دەکات .

بە گویرەی نوێترین زانیاری و هەوال سوپای ئیسرائیل هەموو تواناکانی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ شەڕێکی بەرفراوان لەگەڵ ئێران

پێگەی میدیایی وەلا ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند دوای زنجیرەیەک لە گفتۆگۆ کە سوپای ئیسرائیل لە وەزارەتی بەرگری لە میانەی شەش مانگی ڕابردوو ئەنجامی داوە و لەم نێوەندەدا گفتۆگۆیەکی قووڵ لە نێوان بێنی گانتس وەزیری بەرگری و ئەڤیگدۆر لیبرمان وەزیری دارایی ئەو ووڵاتە دەربارەی بوودجەی بەرگری و زیادکردنی لە ئاستێکی باڵا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی داهاتوو ،و هەروەها کۆبوونەوەی نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئێسرائیل و گفتۆگۆیەکی چڕو پڕی لەگەڵ سوپای ووڵاتەکەی ئەنجام داوە کە لەم نێوەندەدا سوپای ئیسرائیل ئاستی لێهاتوویی مامناوەندی خۆی خستووەتە ڕوو بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتێکی بەرفراوان لە دژی ئێران .

هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، سوپای ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری مووساد جەختیان کردووەتەوە لە سەر گرینگی و پێویست بوونی ژمارەیەکی جۆراوجۆر لە بەرنامە و پیلان ئەگەر هات و ئەمریکا ڕێکەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئێران واژوو بکات ، ئەوە لەو حاڵەتەدا دەبێت ئیسرائیل بە شێوەیەکی کرداری و جیاواز لە هەموو کات ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوە بێت و مەرج نییە هێرش و گورزی ئاسمانی هاوشێوەی هێرشەکانی سەر ناوەندە ئەتۆمییەکەی عێراق ئەنجام بدات ، بەڵکوو لەمبارەیەوە بەرپرسێکی ئەمنی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاند : ئەگەر بێت و ئێران واژوو لە سەر ڕێکەوتنەکە بکات ئەوە لەو کاتەدا کێشەکە قورس دەبێت و ئاڵۆزی درووست دەبێت لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی دا هەر بۆیە سوپای ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری مووساد لە سەر ئەم بابەتە پێشنیاری پێکهێنانی هیزێکی سەربازی یان کردووە و پەسەند کردنی ئەم پیلانانە وەک پارازیت و دواخستن و بەرپەچدانەوە و پووچەڵکردنەوەی بەرنامەی ناوەکی و چالاکییەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ە