image


پەیامی کورد… سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو: ئێران بە رێژەی 30%ی قەبارەی ئابوورییەكەی قەرزدارە

سندووقی نێودەوڵەتی دراو ئاشكرایده‌كات، قەرزی پاڵاوتووی ئێران هێندەی یەك لەسەر سێی كۆی قەبارەی ئابوورییەكەی دەبێت، دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە لە ژێر كاریگەریی سزاكان زۆر خراپتر بووە.

سندووقەكە ئاماژەی داوە، كۆی قەرزەكەی ئێران 30.3%ی كۆی بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆییە، لە كاتێكدا ئەم ژمارەیە لە نێوان ساڵانی 2007 تا 2017 بە تێكڕا 6.5% بووە.

پێشبینی دەكرێ ئەمساڵیش رێژەی قەرزەكە بەراورد بە كۆی بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی بگاتە 27.3% و بۆ ساڵی داهاتووش بگاتە 28.4% .

ماوەی رابردووش راپۆرتێكی فەرمانگەی پلاندانان و بودجەی و ئێران بڵاو كرایەوە و تێیدا هۆشداری دابوو لەوەی، ئەگەر سزاكانی ئەمەریكا درێژە بكێشن، ئەوا تا سێ ساڵی تر دەگاتە نیوەی بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی و ئەگەری ئەوە هەیە حكوومەت مایەپووچ بێت.

جێی باسە فەرمانگەی پلان و بودجەی ئێرانیش، هاوشێوەی سندووقی نێودەوڵەتی دراو، رێژەی قەرز بەراورد بە بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی، بە 30% هەژمار كردووە.