image

پەیامی کورد   ...  سكرتێری گشتی ناتۆ : پشتیوانی یەكپارچەیی خاكی ئۆكراین دەكەین


 ناتۆ هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بڕیارەكەی رووسیا ئاشكراكرد
ئینس ستۆلتێنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ، لەبارەی بڕیارەكەی ڤلادیمێر پووتین بە لكاندنی چوار ناوچەی ئۆكراین بە خاكی رووسیاوە ، رایگەیاند: پشتیوانی یەكپارچەیی خاكی ئۆكراین دەكەین و هەرگیز دان بە لكاندنی هیچ ناوچەیەكی ئەو ووڵاتە بە رووسیادا نانێین. بڕیارەكەی رووسیا نایاساییەوەو پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.
 ئەندامبوونی ئۆكراین لە ناتۆ، پێویستی بە رەزامەندی سەرجەم ووڵاتانی ئەندامی ناتۆ هەیە. بەردەوام دەبین لە رێگریكردن لە پێشێلكارییەكانی مۆسكۆ.
 دۆخی ئۆكراین پێویستی بە چارەسەری بە پەلە هەیە، ئەگەر رووسیا بڕیاری راگرتنی شەڕ بدات ئەوا كیێڤ پابەندی بڕیارەكە دەبێت.
هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی، بە زیانی هەمووان تەواو دەبێت و هیچ لایەنێك براوە نابێت.