image

پەیامی کورد     ...     پشتیوانی ئیدارەی ئەمریکا بۆ خۆبەڕێوبەری رۆژئاوا لە لایەن بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی یەوە ڕاگەێندرا .

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، بەرپرسانی کۆشکی سپی پشتیوانی ئیدارەی ئەمریکایان بۆ خۆبەڕێوبەری رۆژئاوا و ھاوپەیمانی لەگەڵ ھێزەکانی سووریای دیموکرات ھەسەدە ڕاگەیاندووە.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمرۆ ٢٥ی ئەیلوول، ئاژانسی هاوار نیوز، بەیانێکی فەرمی ئەنجوومەنی سووریا دیموکرات-ی بڵاوکردۆتەوە، و تێیدا هاتووە، شاندێکی باڵای "مەسەدە" بە سەرۆکایەتی ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەرێوبەری ئەنجوومەنی سووریا دیموکرات لەگەل ژمارەیەک نوێنەری باڵای ئیدارەی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی باڵاکەی کۆشکی سپی جەختیان لە پشتیوانی واشنتون بۆ مەسەدە و ھەسەدە و خۆبەرێوبەری باکووری خۆرھەلاتی سووریا کردۆتەوەە و شێوازی گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریاش لە کۆبووەنەوەکەدا تاوتوێکراوە.
ھەروەھا، بەگوێرەی هەواڵەکە، ئیدارەی جۆ بایدن باپەندی خۆیان بە ھاوپەیمانیەتی لەگەل ھەسەدە و مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا تا کۆتاییھێنان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەدێھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە راگەیاندووە.