
پەیامی کورد ... ئەشرەف غەنی : چێشت لێنەرەکەی کۆشک دەیویست من ژەهراوی بکات
سەرۆککۆماری پێشووی ئەفغانستان ، ئەشرەف غەنی ڕایگەیاند کە یەکێک لە چێش لێنەرەکانی کۆشکی سەرۆککۆماری ١٠٠ هەزار دۆلاری وەرگرتبوو تاکوو ئەو ژەهراوی بکات .
غەنی تۆمەتگەلێک بەو واتایەی کە ئەو لە کاتی هەڵهاتن لەگەڵ باقی بەرپرسەکانی لە هەلیکۆپتەرەکەدا ، دەیان میلیۆن دۆلار پارەی نەختی لەگەڵ خۆی بردووە ، ڕەت کردەوە .
هۆکاری ئەوەی کە ئەفغانستانم بە جێ هێشت ئەوە بوو کە نەمدەویست بە تاڵیبان و پاڵپشتی گەرانی تامی وێرانکاری و بچووک بوونەوەی سەرۆککۆمارێکی ئەفغانی و ناچار کردنی بە پەسەند کردنی مەشرووعییەتی دەوڵەت بدەم .