image

پەیامی کورد    ...   کۆشکی سپی سەبارەت بە سەفەری دوو بەرپرسی پلە باڵای ووڵاتەکەی بۆ عەرەبستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

کۆشکی سپی سەبارەت بە سەفەری دوو بەرپرسی پلە باڵای ووڵاتەکەی بۆ ڕیاز ڕایگەیاند کە بۆ گفتووگۆ دەربارەی ئێران و نەوت سەردانی عەرەبستان یان کردووە .

پێگەی میدیایی ئاکسییووس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاپۆرتی دابوو کە " برێت مەکگۆرک " هەماهەنگی کاری کۆشکی سپی لەکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و " ئامووس هاچشتاین " نوێنەری کاروباری ووزە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لە سەفەرێکی نهێنی دا سەردانی ڕیاز یان کردبوو .

" کاریب ژان پییەر " ووتەبێژی کۆشکی سپی لە دانیشتنێکی میدیایی دا پشتڕاستی کردەوە کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم سەفەرە گفتووگۆ دەربارەی ئێران بووە .