image

پەیامی کورد     ...   پاشای ئۆردون : ئێران بە دوای ناسەقامگیرکردنی ئۆردون ە

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی دیس پەتچ هەژموونی سەربازی ئێران لە سووریا ، لە یەکێک لە هۆکارەکانی نزیکی ئیسرائیل و عەرەبستانی سەعوودی  هەژمار دەکرێت کە هەر دوو ووڵاتیش لەگەڵ ئۆردون سنووری هاوبەش یان هەیە .

هەروەها ئەم ماڵپەڕە هەواڵ لە چاوپێکەوتنی مەلیک عەبدۆڵڵای دووهەم ، پاسای ئۆردون ، و ئێچ ئاڕ مەک مێستێر ، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دەورانی سەرۆککۆماری دۆناڵد ترامپ دەدات . بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ماڵپەڕە ، کە ڕۆژی هەینی ٢٧ی مەی ٢٠٢٢ بڵاو کرایەوە ، مەلەک عەبدۆڵلای دووهەم لەم چاوپێکەوتنە بەرامبەر بە هەژموونی سەربازی ئێران لە ناو خاکی سووریا نیگەرانی خۆی ڕاگەیاندووە .

پاشای ئۆردون لەم دیدارەدا ئەگەری داوە کە ڕووسیا ، بە هۆی بەرفراوان بوونی شەڕ لە ئۆکراین ، بەم زووانە هێزەکان ، سەرچاوە و داراییەکانی لە سووریاوە بۆ ئەم ووڵاتە ڕادەگوێزێت ، بە باوەڕی مەلەک عەبدۆڵلای دووهەم بۆشایی هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا بە ئەگەری زۆر دەبێتە هۆی ئەوەی کە میلیشیا سەربازییەکانی سەر بە ئێران ئۆردون یش بەرەو ناسەقامگیری بکشێنێت .