image

پەیامی کورد     ...     ئاشکرا بوونی بەڵگەیەکی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا سەبارەت بە دیداری نهێنی بەرپرسانی پێشووی دەوڵەتی ئۆباما لە ساڵی ٢٠١٨دا لەگەڵ "جەواد زەریف" 

بە پێی بەڵگەیەکی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا ئاشکرا بووە کە بەرپرسانی پێشووی دەوڵەتی ئۆباما لە ساڵی ٢٠١٨دا لەگەڵ "زەریف" دیداری نهێنییان هەبووە

ماڵپەڕی ''واشینتۆن فری بیکێن'' بەپێی بەڵگەنایەکی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا باسی لەوە کردووە کە هەیئەتێک لە بەرپرسانی پێشووی ئەمریکا لە دەوڵەتی ''ئۆباما'' یەک لەوان ''جۆن کێری'' لە ساڵی ٢٠١٨دا بە مەبەستی لاوازکردنی هەوڵەکانی دەوڵەتی ''ترامپ'' بۆ فشار خستنە سەر ئێران لەگەڵ ''محەممەد جەواد زەریف'' لە نیۆیۆرک دیداری نهێنییان هەبووە.

بەپێی ئەو بەڵگەنامە کە دوای سکاڵای ناوەندی یاسا و عەداڵەتی ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتە لە حاڵەتی نێهینیبوون هاتووەتە دەرەوە، بەرپرسانی پێشووی دەوڵەتی ئۆباما لەبارەی چەکی ناوکی، ئەگەری ئاڵوگۆڕی زیندانییان، چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و وتووێژ لەگەڵ تاڵبان، لە دیدار لەگەڵ زەریف قسەیان کردووە.

''مایک پۆمپێئۆ'' وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ترامپ لە ووتووێژ لەگەڵ ''فری بیکێن'' وتوویەتی کە کاتێک وەزیری دەرەوە بووە لە دیدارە هاوتەریبەکانی بەرپرسانی پێشووی دەوڵەتی ئۆباما لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ئاگادار نەبووە.