
پەیامی کورد ... شەڕێکی دیکە لە ئارادایە؟ چین بە ١٢ کەشتی شەڕکەر تایوان گەمارۆ دەدات
"تەواوی کەشتییەکان بۆ شەڕ ئامادەکراوە"
بەرپرسێکی ئەمنی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە رایگەیاند، "هێزی دەریای چین بە پلانێکی وورد و لە ڕێگەی ١٢ کەشتی شەڕکەرەوە ماوەی دوو رۆژە گەمارۆی دوورگەی تایوانیان داوە و تەواوی کەشتییە شەڕکەرە چینییەکانیش بۆ حاڵەتی شەڕ ئامادەکراون بەپێی ئەو راپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە".