image


پەیامی کورد... سەدر سڕکردنى هێزەکانى سەرایا سەلام ڕاده‌گه‌یه‌نێت


کەسایەتییەکی نزیک لە سەركردەی رەوتی سەدر، سڕکردنى هێزەکانى سەرایا سەلامى لە سەرجەم پارێزگاكان راگەیاند، جگە لە سەڵاحەدین.

ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر لە تویتێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند" پێویستە مستەفا کازمی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، کۆنتڕۆڵی میلیشیاکانی قەیس خەز عەلی و هاوشێوەکانیان بکات، چونکە ئەوان جگە لە تیرۆر و پارە و دەسەڵات هیچی دیکە نازانن".

باسی له‌وه‌ش كرد بۆ خۆپاراستن لە فیتنە لە پارێزگای بەسرە، بەستنی سەرجەم كوتلە چەكدارەكان رادەگەیەنین، ئەگەر هەبن، بە لیواكانی ئاشتیشەوە، هەروەها قەدەغەكردنی بەكارهێنانی چەك لە هەموو پارێزگاكان جگە لە سەڵاحەدین.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ترساندن و ترساندنی خەڵکی سڤیل و تیرۆرکردنیان حەرامە و حەرامە، شەڕی ناوخۆش حەرامە و قەدەغەیە.