
پەیامی کورد ... کاردانەوەی به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێرشى توركیا بۆسه‌ر هه‌رێم و ڕۆژئاوای کوردستان
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى په‌لامارى توركیا بۆسه‌ر هه‌رێم و ڕۆژئاواى كوردستان، بەرپرسێکی ئەمریکی هاته‌ده‌نگ و داوادەکات، ووڵاتەکەی ڕێگە بەو ئۆپراسیۆنه نەدات، ده‌شڵێت:"پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به تووندی دژى ئه‌و هێرشه بێنه‌ده‌نگ".
نادین ماینزا سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی ئه‌مریكی بۆ ئازادیه ئاینییه‌كان له تویتێكدا داوای له حکوومەتی ئه‌مریكا كردوە کە هەموو ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆئەوەی ڕێگری لە پلانه‌كانی توركیا بكات دژى باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان.
وتووشیه‌تى:"به ئامانج گرتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی تاوانی جه‌نگه‌و هەر ئەوەشە کە تورکیا لە ئۆپراسیۆنە سەربازییە گریمان کراوەکەیدا دەیەوێت ئەنجامی بدات و".
ماینزا هەروەک داوای له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش كردوە به تووندی دژ ئه‌و هێرشه‌ى توركیا بۆسه‌ر باشور‌و ڕۆژئاواى كوردستان بوه‌ستنه‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ دژ بەڕۆژئاوای کوردستان دوا به‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستا‌نبوڵ دێت كه ئه‌نكه‌ره هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده)ی تۆمه‌تباركردبوو، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌سه‌ده ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌تووندی ڕه‌تكرده‌وه.
پێشتریش توركیا سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمی باڵیۆزخانەی ئه‌مریكای لە تورکیا بۆ قوربانیانی ڕووداوەکە ڕه‌تكردبۆوه، ئەویش به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له‌وانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به‌ته‌قینه‌وه‌كه هه‌بوه.
هەینی ڕابردوو کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی ئاگادار کردەوە، بەهۆی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێی تورکیا، سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان‌و هەرێمی کوردستان نەکەن.