
پەیامی کورد ... ئەردۆغان : زەنگزۆر دەتوانێت بە ئێران دا تێپەڕێت
ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند : تورکیا پشتیوانی لە ڕێڕەوی ئاشتیانەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکات بۆ بەستنەوەی نەخجەوان.
ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی زەنگزۆر.
ئەگەر ئەرمینیا ڕێگری لە کردنەوەی ڕێڕەوی زەنگزۆر بکات، ئەم کۆریدۆرە دەتوانێت بە ئێران دا تێپەڕێت.
ئامادەکارییەکان بۆ سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلبۆ تورکیا لە ئارادایە و ڕەنگە لە مانگی تشرینی یەکەم یان نۆڤەمبەر (سەرەتای ئۆکتۆبەر تا کانوونی دووەم) بەڕێوە بچێت.