image


پەیامی کورد... چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە

زانایانی بەریتانی چارەسەرێکی نوێیان بۆ نەخۆشی شێرپەنجە ڕاگەیاند کە ڤایرۆسێک بەکاردەهێنێت بۆ تووشکردن و لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی BBCیی بەریتانیی، ئەو زانایانە روونیان کردۆتەوە، کە ئەو چارەسەرە بە ڤایرۆس، وای کردووە شێرپەنجەی نەخۆشێک نەمێنێت و هەندێکی تریشیان لووەکانیان بچووک ببێتەوە.

هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، کە چارەسەرەکە بریتییە لە ڤایرۆسی (herpes simplex) لاوازکراو، کە دەستکاریی کراوە تا لووەکان بکوژێت.

دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی دەرمانەکە راستەوخۆ بە دەرزی بۆ ناو سییەکان دەبێتە هۆی تەقینەوەی خانە شێرپەنجەییەکان بە دوو شێوازی جیاواز، ئەوەی دووەمیان کارکردنی بەرگری باشتر دەکات.