image

پەیامی کورد    ...   ئایا " ڤایرۆسی مەیموون " دەبێتە کارەساتێکی نوێ ؟
 

ڕاپۆرتی بابەتگەلی تووشبوون بە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کەم وێنەی دیکە بە ناوی " هەوڵەی مەیموون " لە چەند ووڵاتی ئەورووپایی و ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی تەندرووستی ئەم وولاتانە بکەونە ئامادەباشی یەوە .

هەرچەندە بابەتگەلی ڕاپۆرت کراو دەربارەی هەوڵەی مەیموون زۆر نییە و تاکوو ئێستا بە گشتی ٦٨ حاڵەت و لەوانەش ٨ حاڵەت لە بەریتانیا و ٢٠ حاڵەت لە پۆرتۆگال شناسایی کراوە بەڵام ڕێگاکانی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە هێشتا لە تارماییەک لە شک و گومان دایە .

بەرپرسانی تەندرووستی لە بەریتانیا سەرداوێکی کەمی لەوەی کە کەسانی ئاماژە پێکراو لە چ شوێنێک بەم ڤایرۆسە تووش بوونە ، لە بەردەستدایە و لە هەمان حاڵدا ئەم نیگەرانییە ڕووی لە زیادبوونە کە هۆکاری نەخۆشی هەوڵەی مەیموون لەوانەیە لە ڕێگای ئەگەرێکی نوێیەوە بگوازرێتەوە .

پسپۆڕان دەڵێن هەوڵەی مەیموون هۆکاری تا ، برینگەلی پێستی ، هەڵئاوسانی غۆدەگەلی دەرەقی و لە کۆتایی " هەوڵە " بە هەڵئاوسانی وەکوو سووتان پڕ لە ئازار و ئێش لە سەر پێست ، دەستەکان و پێیەکان دەردەکەوێت .