
پەیامی کورد... ئاگرکەوتنەوە کە کڵێسایەکی میسر ٤١ قوربانی لێکەوتەوە
وەزارەتی تەندروستی میسر، ڕایگەیاند لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە لە کەنیسە شەهید ئەبوو سیفین لە قاهیرەی پایتەخت ٥٥ کەس بریندار بوون و کەنیسەکەش ڕایگەیاند ٤١ کەس گیانیان لەدەست داوە.
وەزارەتی تەندروستی میسر لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە ٥٥ کەس لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە کەنیسەی شەهید ئەبوو سیفین گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیرە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو تا ئێستا هەوڵی ڕزگارکردنی هاووڵاتییانی ناو کەنیسەکە بەردەوامە.
لایخۆشیەوە، کەنیسەی شەهید ئەبوو سیفین ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەدا ٤١ کەس گیانیانە دەستتت داوە و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی میسر ڕایگەیاند، بە هۆی ڕووداوەکەوە سێ کارمەندی هێزەکانی فریاکەوتن بریندار بوون.
لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەشەوە ئەوەی خستووەتە ڕوو ئاگرەکە بە هۆی کێشەیەکی کارەباوە کەوتووەتەوە.