image

پەیامی کورد     ...    چارەنووسی دانووستانەکانی ئێران لە "ڤییەننا" دواخرا بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتەوە

"عەباس عەراقچی" جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە و بەرپرسی گرووپی داناوستانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران ووتی: "هەتا هەفتەی داهاتوو، واتە دوای هەڵبژاردنەکان، ناتوانین بە کۆبەندی دانیشتنەکانمان لە ڤییەننا بگەین".

ناوبراو باسی لەوە کردووە: "ئێمە بە دوای ڕێککەوتنێکی دڵخواز و باش بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانین و لەو بوارەدا نە پەلەمان هەیە و نە کات بە فیڕۆ دەدەین. گەڕانەوەی ئامریکا بۆ بەرجام، هەندێک بابەتی تەکنیکی، یاسایی ماف و سیاسی لەخۆ دەگرێت کە بوونەتە هۆی درێژبوونەوەی دانیشتنەکان".

هاوکات بەرپرسێکی باڵای ڕۆژئاوایی بە ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆستی ڕاگەیاندووە: "بێ بڕوایی دوو لایەن، بووە بە بەربەست لەبەردەم دانیشتنەکاندا".

ئەو قسانەی "عەراقچی" لە حاڵێکدا بوون کە یەکەم دانیشتن لە شەشەمین دانوستانەکانی بەڕێوەچوونی کۆمیسیونی هاوبەشی بەرجام بە بەشداری ئێران، ڕووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئاڵمانیا و یەکیتی ئەورووپا بەڕێوە چوو.

"ئێنریکە مۆرا" جێگری بەرپرسی سیاسی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا، سەرۆکایەتی ووتووێژی کۆمیسیونی هاوبەشی بەرجامی لەئەستۆ گرتووە