image


پەیامی کورد... یوسف قەرزاوی کۆچی دواییکرد

یوسف قەرزاوی سەرۆکی پێشووی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان کۆچی دواییکرد.

ماڵپەری فەرمی یوسف قەرزاوی، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، قەرزاوی کۆچی دوایی کردووە، کە ژیانی خۆی بەخشیبوو بە بنەماکانی ئیسلام و بەرگریکردن لە نەتەوەکەی.

ئاماژە بەوەشکراوە، دواتر بەروار و شوێنی بەخاکسپاردن و پرسەکەکەی رادەگەیێنرێت.

یوسف عەبدوڵا قەرزاوی، یەکێکە لە بانگخواز و زاناکانی ئیسلام، ساڵی 1926 لە گوندێکی پارێزگای غەربیەی وڵاتی میسر لەدایکبووە.

لە ساڵی 1973 دا بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2004، دوای دروستبوونی یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهان، بە سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵبژێردرا.