
پەیامی کورد... ڕووسیا شارێکی تری ئۆکراینا داگیر دەکات
سوپای ڕووسیا، داگیرکردنی شارێکی گرنگی ئۆکراینای ڕاگەیاند.
لەمبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، توانیومانە کۆنترۆڵی تەواوی شاری "لیمان" بکەین.
هاوکات ئاژانسی فەڕەنسی ڕایگەیاندووە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا پشتڕاستی دەکاتەوە شاری لیمان بە تەواوەتی کەوتووەتە دەست سوپای ڕووسیا و لە هێزەکانی ئۆکراینی پاک کراوەتەوە.
شایەنی باسە هەر لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە، شاری لیمان بە دەستی هێزەکانی سوپای ڕووسیا و میلیشیاکانی کۆماری خەڵقی " دونتسک " ئازاد کراوە.