image

پەیامی کورد    ...   ڕووسیا : ئێمە تەنیا لە " هێرشی تۆڵەئامێز " کەڵک لە چەکی ئەتۆمی وەردەگرین

یووری بۆریسۆف ، جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاندووە بە پێی دۆکتۆرینی سەربازی ئەم ووڵاتە ، مۆسکۆ تەنیا لە " هێرشی تۆڵەئامێز " کەڵک لە چەکی ئەتۆمی وەردەگرێت

ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕووسیا بە پێی دۆکتۆرینی ئەمنییەتی خۆی سەرەتا هێرشی ئەتۆمی دەست پێ ناکات ووتی : ئەگەر بکەوینە بەر هێرشی ئەتۆمی یەوە ئێمەش لە ووڵامدا بە هێرشگەلی ئەتۆمی کاردانەوەمان دەبێت .