image


پەیامی کورد... ڕووسیا هەناردەی غازی بۆ فینلاند ڕاگرت

کۆمپانیای (غاز پڕۆم ئێکسپۆرت)ی ڕووسیا لە کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆوە هەناردەی غازی بۆ فینلاند ڕاگرت.

کۆمپانیاکە دوێنێ کۆمپانیای وزەی (Gasum Oy)ی فینلاندی لەبارەی وەستاندنی هەناردەی غازەوە ئاگادار کردەوە.

بەپێی وەزارەتی کار و ئابووریی فینلاند پێدەچێت بڕیارەکە بەهۆی ڕەتکردنەوەی وڵاتەکەیەوە بێت لە پێدانی پارەی غاز بە ڕۆبڵی ڕووسی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی گرێبەستە درێژ مەوداکەی نێوانیان پارەدان بە دراوی یۆرۆ دەبێت.

بەهۆی جەنگی ئۆکراینا و هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتەوە، ئەمریکا و بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەورووپا بڕیاریاندا سزای کەرتی وزەی ڕووسیا بدەن.

لە بەرامبەردا ڕووسیا بڕیاریدا فرۆشی غازەکەی لە دراوەکانی دیکەوە بۆ ڕۆبڵ بگۆڕێت.