
پەیامی کورد ... ووڵامی ئەمریکا بە پرسیارێک سەبارەت بە کاریگەری گەمارۆوەکان لە سەر پەیوەندی تیجاری نێوان ئێران و عێراق
نێد پرایس ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بەشیک لە دانیشتنی میدیایی دا لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە بە گرینگیدان بە سەفەری شاندێکی دیپلۆماتیکی عێراقی بۆ واشینتۆن ئایا بابەتی سەرڕێژ بوونی دۆلار بۆ ئێران لە پەیوەندییە تیجارییەکانی ئێران و عێراق لەگەڵ ئەوان دەخرێتە بەر باس و گفتووگۆوە و ئایا ئەمریکا هیچ هەنگاوێکی لە دژی بانکەکانی عێراقی لەم بابەتەدا ئەنجامداوە ، ووتی : گەمارۆوەکانی ئێمە بەردەوام جێبەجێ دەکرێن . ڕەوەندی جێبەجێ کردنی گەمارۆوەکان ڕەوەندێکی دووبارەکەرەوەیە . ئێمە بە شێوەی ڕێک و پێک لەگەڵ دەوڵەتانی هاوپەیمانەکانمان و لەگەڵ بەشی ناحکوومی و تایبەت لە پەیوەندی داین تاکوو پانتایی گەمارۆوەکانمان بە بیر ئەوان بهێنینەوە و بەردەوام ئاگاداری ئەوەین کە ووڵاتان و کۆمپانیاکان پابەندی ئەم گەمارۆیانە بن .
پرایس هەروەها ووتی : عێراق یەکێک لە هاوپەیمانەکانی ئێمەیە . ئەمریکا شەریکێکی پێداگر بۆ نەتەوە و دەوڵەتی عێراق ە . من وا بیر دەکەمەوە کاتێک دەرفەتێکمان بۆ ووتووێژ و ڕاگۆڕینەوەی دوو لایەنە هەبێت ، نە تەنیا سەبارەت بە بابەتگەلی دوو لایەنە بەڵکوو بابەتگەلی بەرفراوانتری ناوچەیی لەوانەش ئەو شتانەی کە دەربارەی ئێران هەیە گفتووگۆ دەکەین .