image

" محەمەد جەواد زەریف " وەزیرى دەرەوەى ئێران لەگەل شاندێکی ٣٠ کەسی هاوڕاى خۆى، گەیشتە وڵاتى پاکستان و لەو سەفەرە سێ ڕۆژەییەى کە لەو وڵاتە دەمێنێتەوە، چەندین ڕێککەوتننامەى بازرگانى بە بەهاى ٥ ملیۆن دۆلار واژوو دەکات.

مۆحەمەد زەریف، کە بە مەبەستى واژۆکردنى چەند ڕێککەوتننامەی بازرگانى سەردانى پاکستانى کردووە، لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانیشدا قسەى لەسەر عەرەبستانى سعودیە کرد و خوازیارى ئەوە بوو کە بۆ ئەوەى وڵاتەکەى ئارام بێت نابێت لە دەرەوەى سنوورەکانى خۆی بەدواى ئەو ئارامییەوە بێت.

قسەکانى زەریف لە کاتێکدایە کە بە هۆی دەستێوەردانە سیاسییەکانی ئێران لە شەڕی یەمەن و سوریا و پرسە سیاسى و مەزهەبییەکانى عێراق و لوبنان، ووڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکا لە دەرەوەى ئەنجوومەنى ئاسایش وڵاتەکەیان بە دەستتێوەردان مەحکوم کرد، هەرچەندە پێشتریش لە نێو ئەو ئەنجوومەنە بڕیارنامەیەک دژ بە ئێران تاوتوێ کرا، بەڵام  لە لایەن ڕووسیاوە ڤیتۆ کرا.

شایەنى باسە، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ شاردنەوەی کێشە نێوخۆییەکان و چارەسەرنەکردنی کێشەی کەمینە نەتەوەییەکانی، دەست لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی دراوسێ وەردەدات و لە لایەکی دیکەشەوە پشتگیری گرووپە تیرۆریستی و توندئاژۆکانی دونیا دەکات.