
پەیامی کورد... نزیکەی ١٩ هەزار ئەرمینی سنوورەکانی قەرەباغیان تێپەڕاند
جێگیر سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، نزیکەی ١٩ هەزار ئەرمینی کە لە ماوچەی قەرەباغی هاوسنوور لەگەڵ ئایزەربایجاندا نیشتەجێبوون ماڵەکانیان جێهێشتووە و چوونەتە ئەرمینیا.
ئەمڕۆ سێشەممە تیگران خاتشاتریان جێگیر سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بە میدیاکانی رایگەیاند، نزیکەی ١٩هەزار کەس کە ناوچەی قەرەباغەوە هاتوونەتە ئەرمینیا و پێشبینیش دەکان ئەو ژمارەیە زیاد بکات.
هاوکات، رێکخراوی خاچی سور لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە بەهۆی تەقینەوەی وێستەگەیەکی سوتەمەنییەوە لە قەرەباغ ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردوودائەرمەنییەکان لە قەرەباغ ناچاربوون ئاگربەست رابگەیەنن لەلایەن هێزەکانی ئاشتیپارێزی رووسیاشەوە سەرپەرشتی رێککەوتنی ئاگربەست کرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ١٩ی ئەیلولی ئەمساڵدا ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە قەرەباخ دەستپێکرد و ئۆپەراسیۆنەکە بە رێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی سروشتی ناوخۆیی بۆ گەڕاندنەوەی دەستوور وەسف کرا.