image

پەیامی کورد   ...   ئەنسارۆڵلا : ڕاوەستان لە پاڵ ئەمریکا ، پاڵپشتی لە جیبهەی ئیبن زیاد و شمرە

عەبدۆلمەلەک بەدرەدین الحوسی ، سکرتێری گشتی ئەنسارۆڵلای یەمەن لە ووتارێکدا لە ڕۆژی عاشوورا ڕایگەیاند : ئەمریکا و ئیسرائیل درێژەدەری ڕێکارەکانی یەزیدە و هەر کەسێک لە پاڵ ئەوان دا ڕاوەستن وەکوو ئیبن زیاد و شمرە .

ئەمریکا و ئیسرائیل سەربەخۆیی یەمەین قەبووڵ ناکەن ئەوان لەوەی کە نەتەوەی ئێمە سەربەخۆیە و بن دەستی قەبووڵ ناکات .

هەندێک لە وولاتانی عەرەبی بە دوای سەپاندنی ئاسایی کردنەوە بە سەر خەڵکەوەن و بە ئیسرائیل ئیزنی بێ ڕێزی بە مەککە و مەدینە دەدەن .

عەرەبستان و ئیمارات و بەحرەین هەر هەنگاوێک بۆ فەلەستینی جووڵەیەکی دژمنکارانە لە دژی ئیسرائیل لەبەرچاو دەگرن .

سەرکەوتنی ئەم دواییەی مقاومەی فەلەستین پەیامێک بۆ ئێمەیە تاکوو لە بەرامبەر تاوانەکانی دوژمن ڕاوەستین و ڕاسپاردەی هاوپەیمانی داگیرکەر دەکەین پابەندی ئاگربەس بن و گەمارۆ و داگیرکارییەکان کۆتایی پێ بهێنن

ئامانجی ئێمە کۆتایی پێهێنان بە داگیرکاری و گەمارۆیە و دەبێ ئاگاداری هەموو پیلانەکان بین .