" ئەرجەنتین و ئەمریکا " لە دژی حێزبۆللا گەیشتنە ڕێکەوتنێک

" ئەرجەنتین و ئەمریکا " لە دژی حێزبۆللا گەیشتنە ڕێکەوتنێک

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئەرجەنتین لە ڕێکەوتنی هەر دوو ووڵات بۆ سەرکوتکردنی چالاکییە تێرۆریستیەکانی حێزبۆللا لە ئەمریکای باشوور هەواڵیان دا .

ڕۆژی یەکشەممە ، ٤ی فێبریوەری وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەرجەنتین ، لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانی دوو قۆڵیدا ڕایانگەیاند کە دوو ووڵات بۆ ناساندنی سەرچاوە و ئەو گرووپانەی کە لە حێزبۆللای لۆبنان پشتیوانی دارایی دەکەن ، هاوکارییەکانی خۆیان زیاتر پەرە پێ دەدەن .   

 

رێکس تەیلرسۆن لەمبارەیەوە ڕایگەیاند و ووتی : سەبارەت بە هەبوونی حێزبۆللا لە ئەمریکای باشوور وتوووێژیک کرا ، ئەو گرووپەی کە هەوڵە تێروریستییەکانی لە ڕێگای توڕەکانی دارایییەوە لە ئەمریکای لاتین پاڵپشتی دەکرێ ، ئینجا هەر لە سەر ئەم بابەتە ڕێککەوتنمان هەبوو کە بە شێوازی یەکگرتوو خەبات بکەین و ئەم کێشەیە لە نا وببەین .  

 

" خۆرخە فایۆری " ، وەزیری دەرەوەی ئەرجەنتین یش هەر سەبارەت بەم قسانە ڕایگەیاند : هەروەها کە تەیلرسۆن ئاماژەی پێدا ، دەبێ سەبارەت بە گۆڕینەوەی زانیاری ، لە چوارچێوەی چالاکی ئەو گرووپانەی کە لە تاوانی نێودەوڵەتی بۆ بەدەست خستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان سوودجوویی دەکەن ، دەبێ هاوکارییەکی زۆر نزیکمان هەبێ .