image

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و ئەمڕۆ پێنج شەممەش بەرمیلێک نەوتی برێنت بە (٦٤،٩٢) دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نەوتی خاوی ئەمریکاش بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی (٦١،٣) مامەڵەی پێوە کراوە.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سنوردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپیک و روسیاوە، دەگەڕێتەوە، کە لەماوەی رابردووشدا هەر بەوهۆیەوە نرخی نەوت گەیشتە (٧١) دۆلار.
جێی ئاماژەیە، لە سەرەتای ساڵی (٢٠١٦) نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ (٢٧) دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هەر ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەو وڵاتانەی پشتیان بە داهاتی نەوت بەستووەو عێراقیش یەکێکە لەوانە.