image


پەیامی کورد....ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆ دەبێتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە بارەی دۆخی عێراقەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.

بەپێی بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنەکە تێیدا هاتووە، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کاتژمێر 3 بە کاتی نیویۆرک لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات و دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق تاوتوێ دەکات.

ئاماژە بەوە کراوە، جینین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتارێک پێشکەش دەکات و باس لە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق دەکات.