image

هەر چوار ووڵاتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا ئیدانەی كوشتنی سێرگی سكریبال سیخوڕی پێشووی ڕووسیا-یان كرد لە لەندەن.

هەر یەک لە سەرۆک ووڵاتانی ئەمریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوەو "ڕووسیا غازی دامار لە هێرشی سەر سێرگی سكریبال سیخوڕی پێشووی ئەو ووڵاتە بەكارهێناوە".

هەروەها ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "ئەوە یەكەمجارە غازی دامار لە ئەوروپا بەكاردەهێنرێت دوای جەنگی دووەمی جیهان، ئەوەش بە دوژمنكاری بۆسەر سەروەری بەریتانیا ناودەبرێت".

هەرچوار ووڵات داوایان لە ڕووسیا كردووە، وردەكاری بەرنامەی تایبەتی غازی (نۆفیچۆك) ئاشكرابكات، كە كاریگەری لەسەر دروستكردنی غازی دامار دەكات.