
پەیامی کورد ... نیگەرانی ئەمریکا لە ڕاگواستنی تەکنۆڵۆژیا لە نێوان ئێران و ڕووسیا
نێد پرایس ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئێمە لە ڕاگواستنی تەکنۆلۆژیا لە نێوان ڕووسیا و ئێران بە تووندی نیگەرانین و لە کەرەستەگەلی جۆراوجۆر کە لە بەردەستمان هەیە ، بۆ ئاڵۆزکردن و تێکدانی کەڵک وەردەگرین .
ئەو لەگەل دووبارە کردنەوەی کەڵک وەرگرتن ڕووسیا لە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە شەڕی دژ بە ئۆکراین ڕایگەیاند فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان کە ئێران خستوویەتیە بەر دەستی ڕووسیا زۆر کوشندە و وێرانگەرە بۆ ژێرخانەکانی ئۆکراین .