image


پەیامی کورد... ئەمریکا:روسیا رێگرە لەبەردەم پرۆسەی ئاشتەوایی جیهان


سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: روسیا رێگرە لەبەردەم پرۆسەی ئاشتەوایی جیهان و هەموو ئەو ڕێکەوتنانەی بۆ بەرقەراربونی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا واژۆکرابوون پێشێلی کردوون.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، وڵاتانی دنیا دەیانەوێت جەنگی روسیا و ئۆکرانیا کۆتایی پێ بێت، بەڵام روسیا رێگرە لە بەرقەراربوونی ئاشتی نێوان ئەو دوو وڵاتە.


ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆکرانییەکان لە پێناو خاک و نیشتیمان و دیموکراسیدا دەجەنگن، دەبێت جیهان هاوکاریان بکات چونکە پارێزگاریکردن لە ئۆکرانیا پارێزگاریکردنە لە هەموو جیهان و کۆتایی ئۆکرانیا کۆتایی ئاسایشی هەموو گەلانی جیهانە.

بایدن، نیگەرانی خۆی لەسەر بێباکی روسیا دەربڕی و وتی، "روسیا رێز لە هیچ وڵاتێک و رێکەوتنێک ناگرێت، بەڵام دەبێت هەموومان کار بۆ سەرکەوتنی دیموکراسی و بەرقەرارکردنی ئاشتی بکەین، ڕێگای نوێ بدۆزینەوە بۆ لێکتێگەیشتن و سەرکەوتن بەسەر ناکۆکییەکانی نێوانمان، چونکە هەموومان بەرپرسین لەوەی کە دەیکەین، لە کۆتایدا مێژوو لێپێچینەوە لە یەک بەیەکمان دەکات"


ئەمەش لەکاتێکدایە لە ٢٤ شوباتی ساڵی رابردووەوە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و لە سەرەتای جەنگەکەوە ئەمریکا هاوپەیمانێتی خۆی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەو بەدرێژایی جەنگەکەش ئەمریکا هاوکاری سەربازی و مرۆیی بۆ ئۆکرانیا ناردووە.