image

پەیامی کورد      ...    ئەمریکا و عێراق لە سەر ئەم بابەتە گرینگە ڕێکەوتنیان ئەنجام دا .

واڵ ژۆرناڵ سترین ڕایگەیاند : عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە دەرچوونی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکی تاکۆتایی ئەمساڵ گەیشتوونەتە ڕێکەوتن .

گۆڤاری بەناوبانگی ئەمریکی " واڵ ژۆرناڵ ستریت " ڕایگەیاند کە بەم زووانە بەغدا و واشینتۆن بەیاننامەیەک دەربارەی دەرچوونی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکی لە عێراق بڵاو دەکەنەوە   .

بڵاوکراوەی ئەمریکی واڵ ژۆرناڵ ستریت لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی و عێراق هەواڵی دا کە بەم زووانە بەغدا و واشینتۆن بەیاننامەیەک دەربارەی دەرچوونی هێزە چەکدارەکانی ئەو ووڵاتە لە عێراق بڵاو دەکەنەوە .

ئەم بڵاوکراوەیە کە دوێنێ پێنجشەممە ٢٢ی جووڵای " بڵاویکردەوە جەختی کردەوە کە ئەم بەرپرسانە وتوویانەکە لەم بەیاننامەیەدا  لە سەر دەرچوونی ئەم هێزانە تا کۆتایی ئەمساڵ جەخت دەکرێتەوە .

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بە هۆی ئەم ڕێکەوتنانە هەژموونی سەربازی و نیزامی ئەمریکا لە عێراق لە ئاستی هاوکاری و یارمەتیدانی هێزە عێراقی یەکان دا دەبێت .

ئەم ڕاپۆرتە لە حاڵێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە بڕیار وایە دەوری چوارەمی گفتۆگۆیەکانی عێڕاق و ئەمریکا لە واشینتۆن دەست پێبکات .

فوئاد حسێن لە ووتارێکدا ڕایگەیاندووە کە هیچ بنکەیەکی نیزامی و سەربازی ئەمریکی لە عێراق بوونی نییە و هێزەکانی ئەمریکی لە بنکە سەربازییەکانی عێراق دا جێگیرن .