image


پەیامی کورد... ئەمریکا پێنج ڕێکخراو و چەند کەسێکی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەرهێنانی ناوی پێنج ڕێکخراو و چەند کەسێکی لە لیستی تیرۆر ڕاگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەیەوە، بەگوێرەی یاسای کۆچبەران و ڕەگەزنامەیی، ناوی پێنج ڕێکخراوی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستە بیانییەکان دەرهێناوە، بەڵام ناوی سوپای پاسدارانی ئێرانی تێدا نییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ناوی هەر یەک لە ڕێکخراوەکانی جوداخوازانی هەرێمی باسکی ئیسپانیا، تیرەی شینریکیۆی ژاپۆن، بزووتنەوەی کاخی جووە توندڕەوەکان، ئەنجوومەنی شوورای موجاهیدین لە دەوروبەری قودس لەگەڵ گرووپی ئیسلامی بڵاو کردەوە، کە لە لیستی تیرۆر دەرهێنراون.

هەروەها ناوی شەش کەسیی ڕاگەیاند، کە بەهۆی ئەوەی کوژراون ناویان لە لیستی تیرۆر سڕاوەتەوە، ئەوانیش بریتین لە هەر یەک لە ئەبوو ئەلوەردە، مەهاد موعەلم، فەرەح محەممەد شێردۆن، مووسا ئەبوو داود، عەلی ئەشاب کەبەکۆڤ، ئیبراهیم ئەلروبەیش.