image

پەیامی کورد   ...  ئەمریکا یەکەمین کاردانەوەی خۆی بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی هابەشی هێزەکانی هاوپەیمان و هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک " هەسەدە " ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بنکەیەکی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی واشینتۆن و هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە حەسەکە بۆردومانکرد و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هەسەدە شەهید بوون، سوپای ئەمریکاش لەبارەی بۆردومانەکە دەڵێت، هێرشەکەی تورکیا دەبێتەهۆی نائارامی زیاتری سووریا و پێچەوانەی ئامانجە هاوبەشەکانی هەردوو ووڵاتە بۆ لە ناو بردنی داعش.

نووسینگەی رۆژنامەوانی فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەش کردووە، "هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا رووبەڕووی هیچ مەترسییەک نەبونەتەوە، چوونکە ئەو شوێنەی ئەمڕۆ کراوەتە ئامانج نزیکەی ٢٠ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە دوور بووە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە دژی هەموو هەڵمەتێکی سەربازین کە ببێتە هۆی نائارامی زیاتری دۆخی سووریا، ئەو رەفتارانەی (تورکیا)ـش لێدانە لە ئامانجە هاوبەشەکانی نێوانمان، بەتایبەت شەڕی هاوبەشمان دژی تیرۆر، گەرەنتی کردنی سەرهەڵنەدانەوەی داعش و درووست نەبوونەوەی هەڕەشە لەسەر ناوچەکە".

ئه‌مڕۆ سوپای توركیا باره‌گایه‌كی هاوبه‌شی دژە تیرۆر و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  لە باكووری حەسەكە كرده‌ ئامانج، له‌ هێرشەكەدا دوو ئەندامی دژە تیرۆر گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ ئه‌ندامی دیكه‌ش برینداربوون.

درەنگانى شەوى ١٩ی ئه‌م مانگه‌ش، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هه‌ریه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی کۆبانێ، شەهبا، گرێ سپی، درباسیەی، دێرک-ی بۆردومانكردوه‌ و هاوكات وێستگەی کارەبای دێرک کرایە ئامانج و زیانی زۆری بەرکەوتووە و لە ئێستاشدا وێستگەکە لە کارکەوتوە.

له‌ هێرشه‌كه‌ی توركیادا ٩ كه‌س شه‌هیدبوون كه‌ دوانیان شه‌ڕڤانن و سێ كه‌سیش برینداربوون، هاوكات ١٠ سەربازی حکوومەتی سووریاش لە شێرا گیانیان لەدەستدا.