image


پەیامی کورد... ئەمریکا لەپلەی یەکەمی ئەوڵاتانەدایە کە کاریگەریان لەسەر جیهان هەیە


لە کۆی 195 وڵاتی جیهان ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر جیهان هەیە و عێراقیش لە پلەی 50 دایە.

گۆڤاری CEOWORLD ی تایبەت بە ئامارەکان ریزبەندی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باڵادەستی و کاریگەرییان لەسەر جیهان هەیە.

بەپێی ریزبەندییەکە، ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە، لەدوای ئەویش چین پلەی دووەمی گرتووە و رووسیا پلەی سێیەم و هیندستان و فەرەنسا پلەکانی چوارەم و پێنجەمیان گرتووە.

گۆڤارەکە ریزبەندییەکەی لەسەر ئاستی زانستی و وەرزش و تەکنەلۆجیا و ئابووری و سەربازی کردووە و ئەڵمانیا و بەریتانیا و ژاپۆن و سعودیە و ئیتاڵیا پلەکانی شەشەم تا 10-یەمیان گرتووە.

هاوکات لە ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکاندا سعودیە پلەی یەکەم و ئیمارات پلەی دووەم و میسر پلەی سێیەم و عێراق پلەی چوارەمی گرتووە.

هاوکات لە کۆتایی ریزبەندییەکە بە وڵاتی گرینادا هاتووە کە کەمترین کاریگەری لەسەر جیهان هەبووە.