image

 بە مەبەستی گوشاری زیاتر بۆ سەر ئێران، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆکانی لە گەڵ چەند وڵاتێکی جیهان دەستپێکردووە.

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بڵاوی کردووتەوە، مایک پەممیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، دوای گەڕانەوەی لە کۆریای باکور، گفتوگۆکانی لە گەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی واشنتۆن لە ئەوروپا و ئاسیا، بۆ گوشار خستنە سەر ئێران دەستپێکردووە.

پەمپیۆ لە پلانیدایە، ئەم وڵاتانە ناچار بکات تاکوو گوشاری زیاتر بۆ سەر ئێران بهێنن، تاکوو بەرنامەی موشەکی خۆی وەلابنێ.

بە گوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە، لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ژاپۆن و عێراق، گفتوگۆی کردووە.

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەیهەوێ بەم رێگەوە، ئێران وەکوو کۆریای باکور راکێشی بۆ سەر مێزی دانوستانی بکات.