image

فەرماندەیەكی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا " جۆن نیكۆلسۆن "، ڕووسیا تۆمەتباردەكات بەوەی چەك دەبەخشێتە چەكدارانی تاڵیبان.

ژەنێراڵ نیكۆلسۆن،  فەرماندەی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان، لە میانەی چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی بی بی سی  ڕایگەیاندووە، "ڕووسیا چالاكییەكانی دەستپێكردووە بۆ ناسەقامگیركردنی ئەفغانستان."

ڕونیشیكردووەتەوە چەكی ڕووسی بەدرێژایی سنوری تاجیكستان بە قاچاخ دەگاتە دەست چەكدارانی تاڵیبان، بەڵام بڕەكەی نازانرێت. 

 ڕووسیا ش ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردووەتەوە، و ئاماژەیكردووە تۆمەتەكانی واشنتۆن بێ بەڵگەن.